Beyond Pain© (Kurdish Sorani)

ڕێبەرێکی فرەزمانی  ڕاهێنان و چارەسەری زانستی ئازاری بایۆسایکۆسۆشیال لەسەر بنەمای توێژینەوە

DIGNITY – پەیمانگای دانیماریکی دژی ئەشکەنجە و ACR – سەنتەری ئەمریکی بۆ ڕاهێنانەوە جەستەیی.خۆشحاڵن بە بڵاوکردنەوەی

©Beyond Pain   ڕێبەرێکی فرەزمانی  ڕاهێنان و چارەسەری زانستی ئازاری بایۆسایکۆسۆشیال لەسەر بنەمای توێژینەوە. وەکو سەرچاوەیەکی کراوە و بێ پارە.

©Beyond Pain  بریتیە لە  ڕێبەرێکی فرەزمانی (ئینگلیزی، کوردی سۆرانی، & عەرەبی)  ڕاهێنان و چارەسەری زانستی ئازاری بایۆسایکۆسۆشیال لەسەر بنەمای توێژینەوە، بۆ پاڵپشتیکردنی پسپۆڕانی تەندروستی، بە تایبەتی چارەسەرکارە سروشتیەکان و ئەو چارەسەرکارانەی لەگەڵ  ئەو کەسانەدا کار دەکەن کە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن،هەروەها بۆ دەستەبەرکردنی چارەسەری بایۆسایکۆسۆشیاڵ بۆ ئەو کەسانەی  ئازاری درێژخایەنیان هەیە کە بەشێکیان پێکدێن لە ڕزگاربووانی زەبری دەروونی

ئەگەر تۆ پسپۆڕێکی تەندروستییت، دەتوانیت ©Beyond Pain  بخوێنیتەوە هەتاوەکو زانیاری و تواناکانت بەرەوپێش ببەیت. لەوانەیە ڕەچاوی بەکارهێنانیشی بکەیت  بۆ ڕاهێنانی کەسانی دیکە. وەکو هەموو ڕاهێنانێک، باشترە لە لایەن کەسێکی شارەزاوە ئەنجامبدرێت و بگونجێندرێت بە پێی هەلومەرجی خوازراو. ئەگەر پێتخۆشە  پاڵپشتێکی زیاترت هەبێت لە کاتی بەکارهێنانی ©Beyond Pain  یان ئەنجامدانی ڕاهێنانێکدا ، تکایە پەیوەندی بکە بە نوسەری سەرەکی : april.dpt@gmail.com

Beyond Pain© – بەشی یەکەمی – بە زمانی کوردی سۆرانی

پێشکەش کراوە لە لایەن دکتۆر مهدی خالد قادر، پسپۆڕی نەخۆشیەکانی جومگە و ڕۆماتیزم و شیاندنی پزیشکی. سەرۆکی بەشی چارەسەری سروشتی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر-زانکۆی پۆلە تەکنیکی هەولێر. سەرپەرشتیاری پزیشکی سەنتەری ئایلان بۆ شیاندن و چارەسەری سروشتی.

ئەم ڤیدیۆ بەشی یەکەمی Beyond Pain©  لەخۆدەگرێت. ئەم وانەیە بەشێوازیک دروستکراوە کە  وەکو سەرچاوەیەکی فێرکاری شانبەشانی نوسین و سلایدەکانی بەشی یەکەمی ئەم ڕاهێنانە و ڕێبەری چارەسەرییەکە بەکاردێت.

تکایە ئەم زانیاریانە پربکەرەوە پێش ئەوەی فایلەکە دابەزێنیت

بە پڕکردنەوەی زانیاریەکان، یارمەتیدەردەبیت بۆ پاڵپشتیکردن لە ئەو پڕۆگرامانەی پەیوەندیان   بە ” ©Beyond Pain” وە هەیە. هەر زانیاریەکی هەستیار (وەکو: ناو، ئیمەیڵ) لە لایەن تۆوە دەستەبەر دەکرێت،  بە نهێنی دەمێنێتەوە.

سوپاس بۆ بەخشینی 2 خولەک بۆ  پرکردنەوەی ئەم فۆڕمە.

Create your own user feedback survey